(ECTS)وۆرکشۆپ بە ناونیشانی
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی سیستەمی ئەکادیمی و گونجاندنی ستاندارە نێودەوڵەتییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 2026-01-13 بە ئامادەبوونی پ.ی.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژ و، پ.ی.د. قەهار عەلی یاریدەدەری راگر و، پ.ی.د. مەریوان شەفیق سەرۆک بەش و، ئەنجومەنی کۆلێژ و بەشێک لە مامۆستایان، وۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی (ECTS) و بارکاری قوتابی لە چوارچێوەی بۆلۆنیا پرۆسیس بەڕێوەچوو.
وۆرکشۆپەکە لە لایەن سێ مامۆستای کۆلێژەکەمان پێشکەشکرا و چەند تەوەر و بابەتێکی گرنگی لەخۆ گرتبوو وەکو:
ـ پێشوازی و ناساندنی چوارچێوەی بۆلۆنیا (مێژوو، بۆلۆنیا پرۆسیس و بیرۆکە سەرەکییەکانی، کە لە لایەن د. حوسێن لەتیف محەمەد پێشکەشکرا.
ـ سیستەمی ECTS و بارکاری قوتابی لە بۆلۆنیا پرۆسیس، کە لە لایەن پ.ی.د. سامان مەغدید عبدالله پێشکەشکرا.
ـ جێبەجێکردنی بۆلۆنیا پرۆسیس لە یەکەی تۆمار و تۆماری قوتابییان، لە لایەن م.ی. کاروان حەمە سەعید پێشکەشکرا.
وۆرکشۆپەکە بە ئامانجی بەرزرکردنەوەی ئاستی زانیاری مامۆستایان لەسەر سیستەمی ECTS و بۆلۆنیا پرۆسیس بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، لە کۆتاییشدا بە سەرنج و پرسیاری مامۆستایانی ئامادەبوو، وۆرکشۆپەکە دەوڵەمەندتر کرا.









