تاوتوێکردنی لێژنەی بەدواداچوون بۆ قوتابییانی خوێندنی باڵا (دکتۆرا) بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا

تاوتوێکردنی لێژنەی بەدواداچوون بۆ قوتابییانی خوێندنی باڵا (دکتۆرا) بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا

ئەم پڕۆسەیە لە رۆژانی 14، 15 و 18ـی کانوونی دووەمی 2026، بە ئامادەبوونی پ.د. عەلی حوسێن، بەرپرسی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆلێژەکەمان، و لە رێگەی چەند لێژنەیەکی تایبەتمەندەوە، بەدواداچوون بۆ توێژینەوەکانی 25 قوتابی دکتۆرا کرا.

لە کۆتاییدا، پ.ی.د أحمد کۆچەر راگری کۆلێژ، بە ناوی راگرایەتی و ئەنجوومەنی کۆلێژ، سوپاسی مامۆستایان و ئەندامانی لێژنەی بەدواداچوونی قوتابییانی کرد، هەوڵ و ماندووبوونیانی بە بەرزی نرخاند.