سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی «پەندی پێشینان لە نێوان زمان و کەلتووری کوردی و ئینگلیزیدا»

سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی «پەندی پێشینان لە نێوان زمان و کەلتووری کوردی و ئینگلیزیدا»

ئەمڕۆ سێشەممە 2026/01/20، لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ـ زانکۆی سەڵاحەددین ـ هەولێر، سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی «پەندی پێشینان لە نێوان زمان و کەلتووری کوردی و ئینگلیزیدا» لەلایەن هەردوو مامۆستای کۆلێژەکەمان دکتۆرە ساکار کەمال و دکتۆرە ئەڤین نادر پێشکەشکرا.

سیمینارەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان ئەنجامدرا و، زانیارییە زانستییە گرنگەکان لە بارەی پەندی پێشینان و کاریگەرییان لەسەر زمان و کەلتووردا باسی لێوەکرا.

لە کۆتاییدا، لە نێوان پێشکەشکارانی سیمینار و مامۆستایانی ئامادەبوو، گفتوگۆیەکی زانستی کرا.