رێزگرتن لە تەمەنێک لە بەخشێن و زانست
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژ و ئەنجومەنی کۆلێژ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان، مەراسیمێکی شایستە بۆ پ.د. شێروان ساڵح بەبۆنەی خانەنشینبوونی ساز کرا
پ.د. شێروان ساڵح، تەمەنێکی زێڕینی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی زانست و پێگەیاندنی قوتابییان لە کۆلێژەکەمان بەخشی، لە مەراسیمەکەدا، چەندین وتەی پێزانین پێشکەش کران
لە کۆتاییدا، بە ناوی راگرایەتی کۆلێژەکەمان، هیوای تەمەن درێژی و تەندروستییەکی باش بۆ دکتۆر شێروان دەخوازین، هیوادارین قۆناغی خانەنشینی بۆ جەنابیان سەرەتای پشوویەکی شایستە و کامەرانی بێت









