گردبوونەوەیەکی مەدەنی بۆ کوردانی رۆژئاوا
ئەمڕۆ چوارشەممە 21 ـی کانوونی دووەمی 2026، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژ و، ئەنجومەنی کۆلێژ و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییانی کۆلێژەکەمان، وەک پاڵپشتییەک بۆ خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان، گردبوونەوەیەکی مەدەنی و ئاشتیخوازانەمان ئەنجامدا.
کۆلێژەکەمان وەک هەنگاوێکی نیشتیمانی و مرۆڤایەتی، پاڵپشتی خۆی بۆ کوردانی رۆژئاوا راگەیاند و پشتگیری یەکڕیزی و هاوخەمی گشتی گەلی کورد دەکات، ئێمە باوەڕمان بەوەیە، کە یەکگرتن و پاڵپشتی لە کاتە سەختەکاندا واتە پاراستنی ماف و شانازییە نەتەوەییەکانمان، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بەشداریان کرد.









