لە مەراسیمێکی شایستەدا رێز لە خزمەت و ماندووبوونی مامۆستا وریا عەبدولقادر نرا

لە مەراسیمێکی شایستەدا رێز لە خزمەت و ماندووبوونی مامۆستا وریا عەبدولقادر نرا

ئەمڕۆ سێشەممە 2026/02/10، لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە ئامادەبوونی (پ.د. ئیدریس محەمەد هەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و، (پ.د. احمد کۆچەر) راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ـ زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر و، ئەنجومەنی کۆلێژ و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ (م. وریا عەبدولقادر) بەڕێوەچوو

​ئەم رێزلێنانە وەک سوپاسگوزارییەک بوو بۆ ئەو خزمەتە زانستی و پەروەردەییە بەرچاوەی، کە ناوبراو لە ماوەی ساڵانی کارکردنیدا پێشکەشی کردووە؛ بەتایبەت وەک بەرپرسی یەکەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین و، مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین و چەندین کۆلێژی دیکە، کە رۆڵێکی باڵای هەبووە لە پێگەیاندنی کادیرانی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان

​لە مەراسیمەکەدا، وێڕای دەستخۆشی بۆ کار و چالاکییەکانی، هیوای تەندروستی و بەردەوامی لە کاروانی وەرزشی و زانستی بۆ خواسترا