ماستەرنامەیەک؛ لەسەر پێکانی بەستەری خاچی لە کۆلێژەکەمان گەنگەشە کرا
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی بەشی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆلێژەکەمان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/04/02، بە ئامادەبوونی (پ.د. احمد کۆچەر) راگری کۆلێژ و (پ.ی.د. مەریوان شەفیق) سەرۆک بەش و، (پ.د. عەلی حوسێن) لێپرسراوی خوێندنی باڵا، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی (وریا رۆستەم) لە ژێر ناونیشانی
(تأثير برنامج تأهيلي مائي في تحسين المدى الحركي وبعض الصفات البدنية لدى مصابي الرباط الصليبي الأمامي للركبة) لە هۆڵی دکتۆر ثائر عبدالاحد ئەنجامدرا
لێژنەی تاوتوێکردن لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون
پ.د. دیمەن فەرەج کەریم/ سەرۆکی لێژنە (زانکۆی سلێمانی)
پ.ی.د. بژار عەلی جوکل/ ئەندام (زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر)
پ.ی.د. شەماڵ هەمزە حەمەد/ ئەندام (زانکۆی سۆران)
پ.ی.د. ئاواز حەمەنوری فەتاح/ ئەندام و سەرپەرشتیار (زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر)
دوای گفتوگۆیەکی زانستی ورد و خستنەڕووی تێبینییەکان، لێژنەی تاوتوێکردن بڕیاریدا بە پەسەندکردنی ماستەرنامەکە بە پلەی (مستوفی)
لە کۆتاییشدا، راگری کۆلێژ سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکە کرد و، پیرۆزبایی لە قوتابی ناوبراو کرد









