لەسەر جیهانی وەرزش ئەنجامدرا (ITA-WADA-ADEL) سیمینارێک سەبارەت بە کاریگەرییەکانی
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی لێژنەی دڵنیایی جۆری لە کۆلێژەکەمان، ئەمڕۆ سێشەممە 2026/02/10، بە سەرپەرشتی (پ.د. احمد کۆچەر) راگری کۆلێژ و، بە ئامادەبوونی (پ.ی.د. قهار علی) یاریدەدەری راگر و، ئەنجومەنی کۆلێژ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابییان، سیمینارێکی زانستی بۆ (م. ئیسماعیل مەولود) لە هۆڵی (د. ثائر) بەڕێوەچوو.
سیمینارەکە لەژێر ناونیشانی:
“پێناسەیەک بۆ (ITA-WADA-ADEL) و کاریگەرییەکانی لەسەر جیهانی وەرزشی و ئەو یارییانەی لە چوارچێوەی خولی ئۆڵۆمپیدان” پێشکەشکرا.
لە سیمینارەکەدا، پێشکەشکار بە وردی تیشکی خستە سەر رۆڵی رێکخراوە جیهانییەکان لە چاودێریکردنی یارییە ئۆڵۆمپییەکان و ناساندنی سیستمە نوێیەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە وزەبەخشەکان، دواتر بە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕای نێوان مامۆستایان و پێشکەشکار، چەندین لایەنی زانستیی گرنگی بابەتەکە روونکرانەوە و گفتوگۆیەکی بەرهەمدار بەڕێوەچوو.









