گفتوگۆی ماستەرنامەی قوتابی (یوسف جەمیل محەمەد)

گفتوگۆی ماستەرنامەی قوتابی (یوسف جەمیل محەمەد)

لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی بەشی خوێندنی باڵا لە کۆلێژەکەمان، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 2026/02/05، بە ئامادەبوونی (پ.د. احمد کۆچەر) راگری کۆلێژ و (پ.ی.د. مەریوان شەفیق) سەرۆک بەش و، (پ.د. علی حسێن) لێپرسراوی خوێندنی باڵا لە کۆلێژەکەمان، گفتوگۆی ماستەرنامەی قوتابی (یوسف جەمیل محەمەد) لە ژێر ناونیشانی: (تأثير التدريب الدائري في بعض القابليات البيوحركية الخاصة والمستوى الرقمي لرمي الرمح لطلاب كلية التربية البدنية وعلوم الرياضة) لە هۆڵی دکتۆر ثائر عبدالاحد ئەنجامدرا.

​لێژنەی تاوتوێکردن لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون

​پ.د. صفاءالدین طه محمد / سەرۆکی لێژنە (زانکۆی سەڵاحەدین)

​پ.ی.د. وسام نجیب صلیوه / ئەندام (زانکۆی بەغداد)

​پ.ی.د. ئارام خضر محمد / ئەندام (زانکۆی سەڵاحەدین)

​پ.ی.د. قەهار عەلی ئەحمەد / ئەندام و سەرپەرشتیار (زانکۆی سەڵاحەدین)

​دوای گفتوگۆیەکی زانستی ورد و خستنەڕووی تێبینییەکان، لێژنەی تاوتوێکردن بڕیاریدا بە پەسەندکردنی ماستەرنامەکە بە پلەی (مستوفی) و، لە کۆتاییدا راگری کۆلێژ سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکە کرد و، پیرۆزبایی لە قوتابی ناوبراو کرد