مامۆستایەکی کۆلێژەکەمان لە تاوتوێکردنی تێزێکی دکتۆرا لە زانکۆی تکریت بەشداری کرد
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکان و هەماهەنگی نێوان زانکۆکانی کوردستان و عێڕاق، پ.د. عوزێر سەعدی ئیسماعیل، مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر، وەک ئەندامی لێژنەی تاوتوێکردنی تێزی دکتۆرای قوتابی (مەحمود جومعە محەمەد) لەژێر ناونیشانی (دور الاعلام الرياضي الالكتروني في نشر ثقافة الاحتراف وتعزيز البروفايل الشخصي للاعبي الدوري العراقي للمحترفين بكرة القدم) بەشداری کرد
ئەم تاوتوێکردنە رۆژی چوارشەممە 6/5/2026، لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی تکریت بەڕێوەچوو. پ.د. عوزێر سەعدی وەک پسپۆڕی کارگێڕی وەرزشی، بە سەرنج و تێبینییە زانستییەکانی رۆڵێکی کارای هەبوو لە دەوڵەمەندکردنی لایەنە جیاوازەکانی تێزەکەدا. بە ناوی راگرایەتی کۆلێژەکەمان دەستخۆشی لە پ.د. عوزێر سەعدی دەکەین بۆ ئەم بەشدارییە زانستییە، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازین لە خزمەتکردن بە زانکۆ و کایەی زانستی









