وۆرک شۆپێک دەربارەی نوێکردنەوەی پڕۆفایلی ئەکادیمی مامۆستایان و سیستمی نوێی دڵنیایی جۆری ئەنجامدرا

وۆرک شۆپێک دەربارەی نوێکردنەوەی پڕۆفایلی ئەکادیمی مامۆستایان و سیستمی نوێی دڵنیایی جۆری ئەنجامدرا

ئەمڕۆ سێشەممە 2026/05/05، لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، بە ئامادەبوونی پ.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژ و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، لێژنەی دڵنیایی جۆری بەش، وۆرک شۆپێکی زانستی لەژێر ناونیشانی (نوێکردنەوەی پڕۆفایلی ئەکادیمی مامۆستایان و دانانی داتاکان لە سیستمی نوێی دڵنیایی جۆری) بەڕێوەبرد.

وۆرک شۆپەکە بە گوتەی راگری کۆلێژ دەستی پێکرد، دواتر چەند سیمینارێکی زانستی لە لایەن لێژنەی سەرپەرشتیار پێشکەش کران کە پێکهاتبوون لە

پ.ی.د. سامان مەغدید عەبدوڵڵا، بەرپرسی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان لە کۆلێژ

د. حوسێن لەتیف محەمەد، بەرپرسی لێژنەی دڵنیایی جۆری بەش

م.ی. دلڤین رەحمان عەلی، ئەندامی لێژنەی دڵنیایی جۆری بەش

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم چالاکییە زانستییە، ئاشناکردنی مامۆستایان بوو بە میکانیزمەکانی کارکردن لەسەر سیستمی نوێی دڵنیایی جۆری و چۆنیەتی نوێکردنەوەی پڕۆفایلە ئەکادیمییەکانیان

لە کۆتایی وۆرک شۆپەکەدا، بە مەبەستی سوود وەرگرتنی زیاتر لە تەوەرەکان، دەرگای گفتوگۆ و پرسیار و وەڵام بە رووی ئامادەبووان کرایەوە