یەکسانکردنی بڕوانامەکان
لە چوارچێوەی رێکارە زانستی و کارگێڕییەکان بۆ یەکسانکردنی بڕوانامەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 2026/02/05، لێژنەیەکی پسپۆڕ لە کۆلێژەکەمان، گفتوگۆی ماستەرنامەی قوتابی (عومەر عەلی حوسێن) ـیان ئەنجامدا، کە خوێندنی ماستەری لە دەرەوەی وڵات تەواو کردووە.
ئەم پرۆسەیە بە ئامادەبوونی (پ.د. احمد کۆچەر) راگری کۆلێژ و (پ.د. عەلی حسێن) لێپرسراوی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئاستی زانستی توێژینەوەکە و تەواوکردنی رێکارەکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ناونیشانی توێژینەوەکەیش بریتی بوو لە: (مقارنة مواقف الشباب المشاركين في المدارس الرياضية الصيفية تجاه أوقات فراغهم مثال من تركيا والعراق).
لێژنەی تاوتوێکردن لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو
پ.د. ئالان قادر رەسول / سەرۆکی لێژنە
پ.ی.د. دیار خلیل مستەفا / ئەندام
م.د. یادگار سعید عبدالعزیز / ئەندام
دوای گفتوگۆیەکی وردی زانستی و خستنەڕووی کۆمەڵێک تێبینی، لێژنەی پسپۆڕ بڕیاریدا بە پەسەندکردنی توێژینەوەکە بۆ مەبەستی یەکسانکردنی بڕوانامەکە لە کۆتاییدا، راگری کۆلێژ دەستخۆشی لە لێژنەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابی خواست.









