ماستەرنامەیەک؛ لە بواری کارگێڕی وەرزشییدا لە کۆلێژەکەمان پەسەند کرا

ماستەرنامەیەک؛ لە بواری کارگێڕی وەرزشییدا لە کۆلێژەکەمان پەسەند کرا

لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی بەشی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆلێژەکەمان، ئەمڕۆ دووشەممە 2026/02/16، بە ئامادەبوونی (پ.د. احمد کۆچەر) راگری کۆلێژ و (پ.ی.د. مەریوان شەفیق) سەرۆک بەش و، (پ.د. عەلی حوسێن) لێپرسراوی خوێندنی باڵا، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی (دیلان مەغدید) لە ژێر ناونیشانی: (دور القوة التنظيمية لعمداء ورؤساء الأقسام في الأداء الاداري من وجهة نظر تدريسي كليات وأقسام التربية البدنية وعلوم الرياضة باقليم كوردستان ـ العراق) لە هۆڵی دکتۆر ثائر عبدالاحد ئەنجامدرا.

:​لێژنەی تاوتوێکردن لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون

​پ.د. عامر حوسێن عەلی/ سەرۆکی لێژنە (زانکۆی کەربەلا)

​پ.د. ثابت ئیحسان ئەحمەد/ ئەندام (زانکۆی مووسڵ)

​پ.ی.د. توانا محەمەد عەلی/ ئەندام (زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر)

​پ.ی.د. نیگار خالد نجم الدین/ ئەندام و سەرپەرشتیار (زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر)

​دوای گفتوگۆیەکی زانستی ورد و خستنەڕووی تێبینییەکان، لێژنەی تاوتوێکردن بڕیاریدا بە پەسەند کردنی ماستەرنامەکە بە پلەی (مستوفی). لە کۆتاییشدا، راگری کۆلێژ سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکە کرد و، پیرۆزبایی لە قوتابی ناوبراو کرد.